بەسمە بوسێل ئــازادی خۆی وەرگرتەوە

بەسمە بوسێل ئــازادی خۆی وەرگرتەوە

خانمە هونەرمەندی مەغریبی بەسمە بوسێل جارێكی دیكە لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ٢٠٢٣دا بوو بە باسی میدیاكان، دوای ئەوەی دەربارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی (تامر حوسنی) چەندین نهێنیی نوێی سەبارەت بەو قۆناغە سەختەی ژیانی ئاشكرا كرد. لە یەكەم لێدوانیدا سەبارەت بە جیابوونەوەی، بەسمە چەندین نهێنیی نوێی دەربارەی خۆی ئاشكرا كرد، كە لە میانی چاوپێكەوتنەكەیدا لە بەرنامەی (یەك خولەك تێدەگەین) لە یوتیوب باسی كرد، لە بەرنامەكەدا باسی لە منداڵیی خۆی و ماوەی ناونوسینی لە پرۆگرامی (ستار ئەكادیمی) كرد، ئاماژەی بەوە كرد كە لەكاتێكدا لە بەرنامەی ستار ئەكادیمی بووە لە شانۆ نەدەترسا، چونكە هەر لە منداڵییەوە خووی بە وەستانەوە لەسەری گرتووە، هەروەها دەڵێت: گۆرانیگوتن ئەو شتەیە كە لە ژیانی ڕۆتینی دەریهێناوە، دواتر بۆ ماوەیەكی زۆر وازی لە گۆرانی وتن هێنا، بەڵام لە ئێستاوە دەست بە گۆرانیگوتن دەكاتەوە و وەك جاران بەردەوام گۆرانی دەڵێت، ئەوەشی ڕوون كردەوە كە لە سەرەتادا بە زمانی فەرەنسی گۆرانیی گوتووە، بەڵام لەگەڵ باوكیدا گوێی لە گۆرانیی كلاسیك گرتووە.

بەسمە بوسێل ئــازادی خۆی وەرگرتەوە

سەبارەت بەوەی دوای جیابوونەوەی بەشێوەیەكی پیشەیی گۆرانی دەڵێت؟ گوتی: «ئێستا ئازادیی خۆم بەدەست هێناوەتەوە، بەڵام وەك پیشەگەرێك گۆرانی ناڵێم، چونكە بە درێژایی ژیان بە شێوەیەكی ئاماتۆر گۆرانیم گوتووە، هەروەها هەنگاوی پیشەییم وەك كاركردن لەسەر ئەلبوومەكان و كاركردن لەسەر وردەكاریی گۆرانییە نوێیەكان لە ستۆدیۆدا نەناوە، چونكە تەنیا بۆ خولیای خۆم و چێژوەرگرتنی كەسی گۆرانیگوتنم خۆش دەوێت، بەڵام دەمەوێت زیاتر مەشقی گۆرانی بكەم، هەرچەندە پلانم نییە بە شێوەیەكی پیشەیی كار بكەم لە بواری گۆرانیگوتندا، بەتایبەت كە بەرهەمەكانی دیكەم و دەستپێكردنی براندی خۆم وام لێ دەكات نەتوانم سەرنجم لەسەر بواری گۆرانیگوتن بە شێوەیەكی پیشەیی بێت، وەك گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ئەلبووم».

Top