هونەرمەندی دیاری كورد(توانا فەرەج) كۆچی دواییكرد

هونەرمەندی دیاری كورد(توانا فەرەج) كۆچی دواییكرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 27/1/2024 هونەرمەند و موسیزیانی دیاری كورد (توانا فەرەج)لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو توانا فەرەج تووشی جوڵتەی مێشك هات و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لە یەك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشكیدا مایەوە,بەڵام ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و لە گردی سەیوان هەر لە سلێمانی تەرمەكەی بەخاك سپێردرا .

توانا فەرەج لە ساڵی 1972 لە شاری سلێمانی لەدایكبووه, ساڵانێكی زۆر لە بواری ‏هونەری خزمەتی کرد و موسیزیان و پیانۆژەنێكی دیاری كوردستان بوو,ئەم هونەرمەندە زیاتر لە 500 كاری جۆراوجۆری هونەریی هەبووە و لە چەندین كۆنسێرتی گۆرانی و بەرهەمی گۆرانیدا بەشداربووە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top