ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ٢٣٦ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ٢٣٦ کەس زیادی کرد

 

 

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە پارێزگای ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن گەیشتە ٢٣٦ کەس.

پارێزگاری پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە لەم پارێزگایە و کەنارەکانی نیمچە دورگەی نۆتۆ بۆ ٢٣٦ کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، لەم بوومەلەرزەیەدا ٤٣ هەزار و ٣٨٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بۆ ٤٩٠ پەناگە گواستراونەتەوە.

هەروەها ئەم بوومەلەرزەیە بووە هۆی پچڕانی کارەبای سێ هەزار و ٥٠٠ خانوو و بڕانی ئاوی زیاتر لە ٤٣ هەزار خانووی ئەم پارێزگایە .

هەروەها پرۆسەی چارەسەرکردنی ١١٧٨ قوربانی بوومەلەرزە بەردەوامە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top