ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی شیلی گەیشتە ٥١ کەس

ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی شیلی گەیشتە ٥١ کەس

 

ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە شیلی بۆ ٥١ کەس زیادی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، گابرێل بۆریچ، سەرۆکی شیلی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو هەواڵانەی پێمان گەیشتووە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکە سەربازییەکان لەو ناوچانە جێگیردەکرێن کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە کارۆلینا تۆها وەزیری ناوخۆی شیلی ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نزیکەی ٤٠ ئاگریان کوژاندووەتەوە و ٢٩ ئاگریش هێشتا نەکوژاونەتەوە.

بەگوێرەی کاربەدەستانی شیلی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی شاری ڤالپارایسۆ نزیکەی هەزار و ١٠٠ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top