پێشانگای هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردن بۆ باخچەکان کرایەوە

پێشانگای هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردن بۆ باخچەکان کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە،٤-٢-٢٠٢٤. بەچاودێری ، ئالان حەمە سەعید سالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا لقمان سعید سدیق، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و جەسام مشیر ، بەڕێوەبەری گشی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەکانی منداڵان و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان پێشانگای هاوبەشی هۆیەکانی فێرکردن بۆ ژمارەیەک باخچەی منداڵان لە باخچەی منداڵانی بەهار لەسەنتەری شار کرایەوە، جێی باسە ، ٢١ باخچەی منداڵانی حکومی و ناحکومی بەشداری پێشانگاکەیان کردبوو، بە چەندین کاری دەستی و هۆیەکانی فێرکردن و تابلۆی ناوازە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەر و مامۆستایان ڕێکخرابوو، بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان ، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان درایە بەڕێوەبەری باخچەکان و دەستخۆشیان لێکرا.

Top