ئەلیسا و مەروان خوری كاری نوێی هونەرییان دەبێت

ئەلیسا و مەروان خوری كاری نوێی هونەرییان دەبێت

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (ئەلیسا) بە هاوبەشی لەگەڵ ئاوازدانەر و موسیزیان (مەروان خوری)دەستیان كردەوە بە كاری نوێی هونەری و گۆرانییەكان بەناوی(كلو وهم) بڵاوكردەوە,جیا لەمەش سێ بەرهەمی دیكە هەیە كە لەنێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی ئەلیسایەو مەروان خوری تێكست و مێلۆدییەكانی ئامادەكردووە .

هەماهەنگی و كاری هاوبەشی ئەم دوو هونەرمەندە لوبنانییە بۆ یەكەم جار نییە و مەروان خوری بە ژمارەیەك كاری هونەری بەشداربووە لە بەرهەمهێنانی كارەكانی ئەلیسا وەك گۆرانی (كرمالك-لو-بتمون) و چەند گۆرانییەكی دیكە كە سەركەوتنێكی گەورەیان تۆماركرد .

بەڵام لە ئێستادا ئەم دوو هونەرمەندە دوای تۆماركردنی گۆرانی (كلو وهم) كە بووە سۆپرایز بۆ هەوادارانی ئەلیسا, دیسانەوە دەستیان كردەوە بە كاری هاوبەش,لەم بارەیەوە مەروان خوری خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە كەناڵی ئی تی عەرەبییەی ڕاگەیاند كە ئەم بەرهەمە ڕەنگی ئەلیسای ڕۆمانسی نیشان دەدات كە هەوادارانی هەمیشە ئاشناییان لەگەڵ بەرهەمەكانی هەبووە.

گۆرانی (كلو وهم) كە مەروان خوری تێكست و ئاوازەكەی ئامادەكردووە,لە ئێستادا لە پێگەی ئەلیكترۆنی ئەنغامی و سپۆتفای بڵاوكراوەتەوە,هەروەها لەم چەند ڕۆژەدا لە یوتیوب و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان كورتە ڤیدیۆیەكی مەروان و ئەلیسا لە نێو ستۆدیۆ لەسەر ئەم گۆرانییە بڵاوكرایەوە كە بە گەرمی پێشوازی لێكرا و بینەرێكی زۆری هەبوو.

هاوكات خانمە گۆرانیبێژ بەلقیس و مەروان خوری بۆ یەكەمجار كاری هاوبەشی هونەرییان دەبێت بەناوی(خدي الغمرات) كە مەروان خوری كار بۆ دانانی تێكست و ئاوازی گۆرانییەكی بەلقیس كردووە,لە ئێستادا كاری وێنەگرتنی گۆرانییەكە تەواو بووەو بڕیار وایە لە ڕۆژی خۆشەویستی ئەم بەرهەمە نوێیەی بەلقیس بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكرێتەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەلیسا و مەروان خوری كاری نوێی هونەرییان دەبێت
Top