سێ سەربازی ئیماراتی و ئەفسەرێکی بەحرەینی لە "هێرشی تیرۆریستی" کوژران
وەزارەتی بەرگری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە کاتی "هێرشی تیرۆریستی" لە سۆماڵ سێ سەربازی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەفسەرێکی بەحرەینی کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم هێرشە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە هێزەکانی ئیمارات ئەرکی کارەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی نێوان ئیمارات و سۆماڵ سەبارەت بە مەشق و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی سۆماڵ جێبەجێدەکرد.
لە بەیاننامەکەی سەرەوەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئیمارات بەردەوام دەبێت لە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی سۆماڵ بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم هێرشە.
گوڵان: سەردار خەلیل