مۆنیکا بێلوچی: ئێمە و پیاوان پێویستمان بە یەكترە

مۆنیکا بێلوچی: ئێمە و پیاوان پێویستمان بە یەكترە

ئەستێرەی ناسراوی سینەمای جیهانی مۆنیكا بێلوچی لە دیمانەیەكدا تیشكی خستە سەر خۆشەویستیی خۆی بۆ هونەری و نواندن و بەردەوامیی بەو جۆش و خرۆشەوە، لەم بارەوە مۆنكیا دەڵێت : «من بەرهەمی خەونەكەمم، تەنانەت كاتێك منداڵ بووم، حەزم دەكرد ببمە ئەكتەر و بێمە ناو ئەم جیهانە، هەرچەندە لە واقعی من زۆر دوور بوو».

مۆنیكا لە درێژەی قسەكانیدا دەشڵێت: «زۆرتر هونەر لە ئازارەوە سەرچاوە دەگرێت، ژنانی ئێمە زۆریان بەخشیوە بە سینەما، ڕەنگە بە بێ ئاگایی پەناگەیەكی خۆش بن و ئێمە ئێستا هەوڵ دەدەین كەرامەتیان بۆ بگەڕێنینەوە»، مۆنیكا دەربارەی پەیوەندیی ئافرەتان لە چوارچێوەی كاری سینەمایی و هونەریدا دەڵێت: «لەگەڵ ئافرەتدا هەندێك جار بەبێ وشە سەیری یەكتر دەكەین و لە یەكتر تێدەگەین، هەروەها ئافرەتان ناتوانن زۆر درۆ لەگەڵ یەكتری بكەن، بەڵام لەگەڵ پیاودا كەمێك فێڵبازترین، من پیاوانم خۆش دەوێت، بەڵام ئافرەتان ئیلهامبەخشن بۆ من، بەگشتی هەردوو ڕەگەز دەبێت فێربن باشتر پەیوەندی بكەن».

دواتر سەبارەت بە پیاوان دەڵێت: «شەڕ ئێمە بەرەو هیچ شوێنێك نابات، ئێمە پێویستمان بە ئێوەیە، ئێوەش پێویستتان بە ئێمەیە، و ئەم گەشەسەندنە كە ئێمە پەرەی پێ دەدەین، ئەم گەڕانە بۆ یەكسانی، ئێوەش ئازاد دەكات، ئێوە ڕاهاتوون كە ناچاربن ڕۆڵی ئەو سوارچاكە ببینن كە هەموو شتێك دەگرێتە ئەستۆ و هەمووان ڕزگار دەكات، ئێستا دەستمان درێژ دەكەین و دەڵێین دەتوانین یارمەتیت بدەین، پێویست ناكات بە تەنیا ئەم كارە بكەیت».

Top