پێشانگای پەخشنامەی سەردیواری بۆ قوتابخانە ئامادەیی و بنەرەتییەکانی پەروەردەی بنەسڵاوە کرایەوە

پێشانگای پەخشنامەی سەردیواری بۆ قوتابخانە ئامادەیی و بنەرەتییەکانی پەروەردەی بنەسڵاوە کرایەوە

.
ئەمڕۆ سێشەممە,١٣-٢-٢٠٢٤, بەچاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و هەریەک لە بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبەری پەروەردەی بنەسڵاوە و سەرپەشتیاری یەکەم و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابیان , پێشانگای پەخشنامەی سەردیوار بۆ سەرجەم قوتابخانە ئامادەیی و بنەڕەتیی و دواناوەندییەکانی پەروەردەی بنەسڵاوە کردەوە.
سەرجەم کارەکان جوانی و هونەری و زانستی و کاری دەستی و پەیامی پەروەدەیی کە لەلایەن قوتابیانەوە ئامادەکرابوو لەخۆ گرتبوو, شایەنی باسە, (٦٠) قوتابخانە بە ئامادەیی و دواناوەندی و بنەڕەتییەوە بەشداری پێشانگاکەیان کردبوو, لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەستخۆشی لە تەواوی قوتابیان و مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.

Top