بەهۆی تەکنەلۆژیاوە لەخێزانێکی چەند کەسیدا هەر تەنیای

بەهۆی تەکنەلۆژیاوە لەخێزانێکی چەند کەسیدا هەر تەنیای


دەکرێت تەکنەلۆژیا ببیتە باشترین هاوڕێی ژیان وتەواوی ڕۆژ لەگەڵیدا بیت وکاتەکانت لەگەڵ تەکنەلۆژیا بەسەر بەریت یان دەکرێت ببێتە خرپترین دوژمنی ژیانت ،لەم سەردەمەدا هەموو جومگە سەرەکیەکانی ژیان وکۆمەڵگە بە تەکنەلۆژیاوە بەستراوەتەوە بەجۆریک لەجۆرەکان وای لێ هاتووە تەواوی خەڵک ناتوانن بەبێ تەکنەلۆژیا ژیانی ڕۆژانەیان بەڕێ بکەن و بەرگە بگرن ،بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و بەکارهێنانی بووە بەخویەکی بەردەوامی هه رهه موومان و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتی و یارێ ئەلیکترۆنێکان بەشەکانی تری کات بەڕێکردن وامان لێ هاتووە مۆبایل وئایپاتەکەی دەستمان هاوڕێ هه میشه یەکەمانە بەجۆرێک بۆساتێکیش لەخۆمانی جیاناکەینەوە هەمیشە لەنێو دەست و بەرچاوانمانە، ئەمەیش وای لێ کردووین کە لەژیانی ڕاستەقینە دوورکەوینەوە دابرێن وەتەواوی جوانیەکانی دەوروبەرمان نەبینین وامان لێ هاتووە ژیانمان لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندا نامێنێت بەهۆی تەکنەلۆژیاوە لە بۆنە کۆمەڵایەتی و ئایینی و ژیانی ئاسایی وڕاستەقینە کتێب وخۆێندنەوەو تیڤی وسەردان و مەجلیسی کۆمەڵایەتی وخێزانی دابڕاوین بەجۆرێک هەرچه دەورت قەڵەباڵغبێت و خێزانێکی چەند کەسی بیتبەڵام هەرتەنیایت چونکە لەژورێکی چەند کەسیدا هەمومان سەرقاڵی شاشەی موبایلێکین .

گرنگی و زەروورەتی تەکنەلۆژیا ی مۆدێرن خێرا ئاڵوگۆری داتا و زانیارییەکان دەکات بەشێوازێکی زۆروردو بەلێهاتوویانە و سەرکەوتوو ،تەکنەلۆژیا کە دروست کرا بۆخزمەتی مرۆڤ ومرۆڤایەتی دروست کراوە بۆ ئەوە دروست کراوە یارمەتیدەری مرۆڤ بێت وتاوەکو کاروبارەکانی ڕۆژانەمان بەخێرای و بەباشترین شێواز بە ئەنجام بگەیەنین ،بەڵام مەخابن ئێستا تەکنەڵۆژیا بووەتە نەخوشییەکی کوشندەو مرۆڤی ئاڵودە بەخۆی کردووە ئەگەر هەریەکێکمان چەندین کاژێر سەرقاڵی بین وامان لێ دێت کە کار و چالاکییە گرنگەکانی ژیانمان کاتی بۆ نەمێنێتەوە بۆ ئەنجام دانیان ، ئەبێت هه موومان تەرکیزمان لەسەر کارو چالاکییە گرنگەکانی ژیانمان بێت و ئەبێت خۆمان ڕابهێنین کە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نەبێتە ڕێگرو ئاڵودەی بەکارهێنانی نەبین کەزیان بیت بۆمان فشارمان لەسەر دروست بکات ئەبێت پابەندبین بەکۆمەڵێک ڕێسای ژیانی خۆمانەو ە ژیان وکارەکانمان گرنگتربن لە تەکنەلۆژیا .
دەبێت کاتەکانی ڕۆژەکەمان دیاریبکەین و پلانی بۆ دابنین بۆ بەکارهێنان و ئەو فشارە زۆرانەی لەسەرمانە بەهۆی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و تەکنەلۆژیا بەشێوازێکی گشتی وا لە خۆمان بکەین بەپابەند بوومان بەپشوو وەرگرتن و بەکەمتر بەکارهێنان هه م مێشکمان ئاسوودە و ئارامتر ئەبێت و هەم کاتێکی زیاتریشمان بۆ ئەگەرێتەوە .

بێلان ڕۆژبەیانی

Top