یادداشتی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی لێدوانەکانی بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق

یادداشتی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی لێدوانەکانی بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق

 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

بۆ ڕای گشتی

دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان لە عێراق

هاونیشتمانیانی بەڕێز

 

ئێمە کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژەکانی زانستی سیاسەت لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی لە دژی لێدوانەکانی بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەردەبڕین کە لە ڕێککەوتی ١٨/٢/٢٠٢٤ لە میانەی دیداری لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری ئەنبار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە ”بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی تر لە عێراقدا ڕەتکراوەتەوە، چونکە مەترسی بۆسەر یەکپارچەیی و ئاسایشی عێراق دروست دەکات”. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەپێی دەستور نابێت دەستوەردان لە کاروباری سیاسی بکات. زیاد لەمەش سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە دژی ئەم مادانەی دەستور وەستاوەتەوە:

 

مادەی ١١٦:

 

سیستەمی فیدڕاڵی لە عێراقدا پێکدێت لە پایتەخت و هەرێمەکان و پارێزگا لامەرکەزییەکان و ئیدارە ناوخۆییەکان.

 

مادەی ١١٧

 

یەکەم: ئەم دەستوورە لە ڕێککەوتی پیادەکردنیەوە دان بە هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی ئێستایدا دەنێت وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی.

 

دووەم: ئەم دەستوورە دان بەو هەرێمە نوێیانەدا دەنێت کە بە گوێرەی بڕگەکانی دەستوور دادەمەزرێنرێن.

 

مادەی ١١٨

 

دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەران لەماوەیەکی دیاریکراودا بەمەرجێک شەش مانگ زیاتر تێنەپەڕێت بەسەر یەکەم دانیشتنیدا، بە زۆرینەی سادە یاسایەک دەربکات بۆ دیاریکردنی ئەو ڕێوشوێنە جێبەجێکارییانەی تایبەتن بە پێکهێنانی هەرێمەکانەوە.

 

مادەی ١١٩

 

پارێزگایەک یان زیاتر مافی پێکهێنانی هەرێمێکیان هەیە بەپشتبەستن بە داواکارییەک بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لەسەری. داواکارییەکە بە یەکێک لەم دوو ڕێگایەی خوارەوە پێشکەش دەکرێت:

 

ڕ-لەسەر داواکاری سێیەکی (3/1 )  ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایانەی کە داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن.

 

ب-لەسەر داواکاری دەیەکی (10/1) دەنگدەرانی ئەو پارێزگایانەی کە داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن.

ڕ-لەسەر داواکاری سێیەکی (3/1 )  ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایانەی کە داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن.

 

ب-لەسەر داواکاری دەیەکی (10/1) دەنگدەرانی ئەو پارێزگایانەی کە داوای پێکهێنانی هەرێمەکە دەکەن.

مادەی١٢٠

هەرێم دەستوورێک بۆ خۆی دادەڕێژێت، هەرەمی دەسەڵاتەکانی هەرێم و میکانیزمی بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتانە دیاریدەکات بەمەرجێک ناکۆک نەبێت لەگەڵ ئەم دەستوورەدا.

 

مادەی ١٢١

یەکەم: دەسەڵاتی هەرێمەکان مافی پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی  یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەریان هەیە بەگوێرەی ئەم دەستوورە جگەلەو دەسەڵاتانەی کە تایبەتن بە حکومەتی فیدڕاڵییەوە.

دووەم: حکومەتی هەرێم مافی هەموارکردنی جێبەجێکردنی یاسای فیدڕاڵی لە هەرێمەکەدا هەیە ئەگەر ناکۆکی یان دژیەک لەنێوان یاسای فیدڕاڵی و یاسای هەرێمدا هەبوو لەسەر بابەتێک کە لە سنووری ئەو دەسەڵاتانەدا نەبێت کە تایبەتن بە حکوومەتی فیدڕاڵی.

سێیەم: دەبێت لەو داهاتانەی لە حکوومەتی فیدڕاڵیدا بەدەست دەهێنرێت پشکێکی گونجاو بۆ هەرێمەکان تەرخان بکرێت کە بەشی هەستان بە ئەرکەکانی بکات بە لەبەرچاوگرتنی داهات و پێویستییەکانی و ڕێژەی دانیشتوانیشی.

چوارەم: نووسینگەی تایبەت بە هەرێم و پارێزگاکان دەکرێتەوە لە باڵوێزخانە و نێردە دپلۆماسییەکاندا بەمەبەستی بەدواداچوونی کاروباری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان.

پێنجەم: هەرچی پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی هەرێمەوە هەیە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە بەتایبەتی پێکهێنان و ڕێکخستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم وەک پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم.

 

هه‌روه‌ها په‌ڕله‌مانی عێراق یاسای ژماره‌ ١٣ی ساڵی ٢٠٠٨ (یاسای چۆنییه‌تی پێکهێنانی هه‌رێمه‌کان له‌ عێراق). ده‌رچوواندووه‌؛ لێدوانەکانی بەرێز فایق زێدان پێشێلکردنی ئەم یاسایەشە.

 

 

 

ئەگەرچی بەرێز فایەق زێدان باس لەوە دەکات کە هەلومەرجەکە گۆڕدراوە و ئەگەر دەستور ئێستا بنووسرێتەوە وەک سەردەمی ساڵی ٢٠٠٥ نانووسرێتەوە بەڵام تا ئەو کاتەی کە دەستور هەموار نەکرێتەوە دەستورەی عێراقی فیدڕاڵ، بەرکارە.

 

 

 

زیاد لەمەش خودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەپێی مادەی ٣٧ لە یاسای رێکخستنی دادوەریی سوێندی خواردووە کە یاساکان بە ئەمانەتەوە پیادە بکات. (“اقسم بالله العظيم وبالمقدسات التي دعانا الله سبحانه وتعالى الى الالتزام بها والعمل بموجبها، ان اعمل على كل ما يرفع شان العدل والعدالة وان لا تاخذني في الحق لومة لائم، وان لا اجانب الحق في احكامي تحت كل الظروف والاسباب، وان اجهد نفسي واستخدم امكاناتي الى اقصى ما يتطلب الامر، بحثا عن الحقيقة، وكل ما يستوجبه الحق والعدل، وان اقوم بكل ذلك بموجب القانون وان احترم الدستور”.)، بەڵام دیارە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پابەند نەبووە بە سوێندی پاراستنی دەستور و رێزگرتن لێی، بەڵکو بە پێچەوانەوە بە لێدوانەکانی لە بەهای دەستوری کەمکردووەتەوە.

ئەوەی کە مەترسی بۆ سەر عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی دروست دەکات پابەند نەبوون بە دەستوری عێراقە، هەر لەم گۆشەنیگایەوە و لە سۆنگەی بەرپرسیارتیمان بۆ پاراستنی دەستوری ئێستای عێراق و ڕاگرتنی سەربەخۆیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دوورکەتنەوەی ئەم ئەنجوومەنە لە لایەنگری سیاسی، ئێمە ئەو کەسانەی کە لە خوارەوە واژوومان کردووە و هەڵگری بڕوانامەی باڵاین لە زانستە سیاسییەکان، ناڕەزایەتی خۆمان لە دژی ئەم قسانەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فیدڕاڵی ڕادەگەیێنین:

 

 

 

د. هیوا مەجید خەلیل/کۆلێژی زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەلاحەدین

م. میران حسین حسن، زانستە رامیارییەکان/زانکۆی سلێمانی

م. ريباز عزيز حسين کۆلێژی زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەلاحەدین

م. سەرکان سلمان ابوبکر، زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەلاحەدین

م. مەرزن جمال حسن ، زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەلاحەدین

م. ولید جعفر ابراھیم، زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەلاحەدین

م. تحسین وسو عبداللە/ کۆلیژی زانستەسیاسییەکان ـ زانکۆی سەلاحەدین

د. رمضان نصرالدین مصطفی ، کولێژا زانستێن سیاسی زانکویا دهوک

م. احمد بابکر احمد، کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان / زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی

د. محمد احمد مجید کۆلێژی زانستەسیاسییەکان ـ زانکۆی سەلاحەدین

م. سڵێمان محسن تاهر، ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان

د. چواس حسن رسول، زانکۆی سەلاحەدین

م. عادل عگید کاکل، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین

د. ئیدریس عومەر مستەفا، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر

د. احمد عبدالکریم احمد، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین

د. ئومێد عبدالقادر عبدالکریم، کۆلێژی زانستەسیاسییەکان، زانکۆی سەلاحەدین

د. آزاد عثمان صالح/ کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

م. محمد اسماعيل جليل/ کۆلیژی زانستەسیاسییەکان ـ زانکۆی سەلاحەدین

م. پیمان مجید خضر – کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

م. ژیلیا شێرزاد ئیسماعیل، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

د.یاسین محمود عبابکر، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

د. سردار قادر محی الدین، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

م. کمال عبدالرحمن صالح، کۆلێژا زانستێن سیاسی، زانکۆیا دهۆک.

م. فرید دلشاد محمد، کۆلێژی زانستە رامیارییەکان/زانکۆی سلێمانی

م. عبدال جمعە ئاکرەیی، کۆلێژا زانستێن سیاسی/زانکۆیا دهوک.

د. بێستون عمر نوری، کولێژی زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

ئاشتی مجید پیرۆ، زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سەلاحەدین.

د. نجم الدین محی الدین یاسین، کۆلێژا زانستێن سیاسی/زانکۆیا دهوک.

د. عبدالرحمن ک. دەروێش، کۆلیژی یاسا و زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سۆران.

م. دلشاد نامیق فەرەج/ سەرۆکی ناوەندی چاوی کورد.

د. محمد مصطفی احمد/ کۆلێجی زانستە رامیارییەکان، زانکۆی سلێمانی

د. یاسین صاڵح/ کولێژی زانستە سیاسیەکان- زانکۆی سەلاحەدین

م. شێروان هاشم عادل/ کولێژی زانستە سیاسیەکان- زانکۆی سەلاحەدین

Top