جـــوانتر وێنه گه‌وره‌كه‌ی عێراقمان نیشان ده‌ده‌ن
ته‌نیا بیرهێنانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی (15 له‌سه‌ر 16ی كانوونی دووه‌می 2024)، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیكرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و ماڵی شه‌هید (پێشڕه‌و دزه‌یی)، سه‌رمایه‌داری شاره‌كه‌ی كرده ئامانج و بوه‌هۆی شه‌هیدبوونی خۆیی و كچێك و كچه كرێكارێكی بیانی، رووداوه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی هه‌بوو، هه‌ر دوای بۆردومانه‌كه لێژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی (قاسم ئه‌عره‌جی)، سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی نیشتیمانی عێراق، سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی كراوه‌ته ئامانج بنكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی (موساد) نه‌بووه و ماڵی هاووڵاتی مه‌ده‌نی بووه، دواتر له رۆژی 21ی هه‌مان مانگ لێژنه‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووباره سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و راپۆرتێكیان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و ماوه‌ی زیاتر 15 رۆژه ئه‌و راپۆرته چوه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق په‌شیمان بوویه‌وه له‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكایه‌ت بكات، بگره هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له6ی2ی2024 به‌رێوه‌چوو، زۆر توندتر بوو له‌هه‌ڵویستی نوێنه‌ره‌كه‌ی عێراق، به‌داخه‌وه واده‌رده‌كه‌وێت فشارێكی ده‌ره‌كی هه‌بێت بۆ راگرتنی ده‌رئه‌نجامی راپۆرتی لێژنه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر شاری هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌و عێراقهیهكه بریاره داوای سه‌روه‌ری خاكی خۆی بكات و هێزی هاوپه‌یمانان له‌وڵاته‌كه‌ی بكشێنێته‌وه.
بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان
دوای هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و شه‌ری غه‌زه، له‌ناو به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان ئێستا مشتومردروست بووه به‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكشێنه‌وه، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته گۆرانكاری به‌سه‌ر هاتووه له عێراقدا كه بتوانێت دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان گه‌ره‌نتی پاراسانی گه‌لی كوردستان بدات؟ عێراقێك له‌ترسی هه‌ره‌شه‌ی ئێران نه‌توانێت ده‌رئه‌نجامی راپۆرتی هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، چۆن گه‌ره‌نتی ده‌كات دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر كوردستان رابگیرێت؟ خاڵی دواتر گه‌لی كوردستان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌به‌ندی 7ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێته ده‌ره‌وه و عێراقیان له كۆتوبه‌ند رزگاركرد، ئه‌و كاته سه‌ركردایه‌تی كوردستان، ده‌یان توانی وه‌ك چه‌كێكی نارازی بڵێن (هێشتا عه‌قڵیه‌تی عێراق گۆرانكاری به‌سه‌ر نه‌هاتووه، ده‌بێت ئه‌و به‌نده بمێنێته‌وه)، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه‌چی ئێستا عه‌قڵیه‌تێك له عێراق ده‌یه‌وێت به‌بێ وه‌رگرتنی رای كورد و سوننه بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانانمان به‌سه‌ر فه‌رز بكات، مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق ئەم بابەتە پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو و دەبێ ئەم بابەتە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگەنە ڕێككەوتن و ده‌بێت رای هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا بێت، ناكرێت له‌رێگای گروپێكی په‌رله‌مانییه‌وه ئه‌م پرسه یه‌كلابكرێته‌وه، ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به‌سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه و ده‌بێت بهلێگهیشتن و رێككه‌وتنی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك هه‌ڵچونی فراكسیۆنی په‌رله‌مان و موزایه‌ده‌ی په‌رله‌مانی.
خه‌ریكه دیالۆگی هه‌ولێرو به‌غدا كه‌م ده‌بێته‌وه
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین ئه‌وه‌بوو كه دامه‌زراوه‌یه‌ك له عێراق تهحهكم به‌هه‌موو شتێكه‌وه بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا دادگای فیدرالی ده‌یكات، كاتی خۆی قیاده‌ی پارتی زۆر پێداگربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدرالی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌م ئه‌نجومه بریتی بوو له (ئه‌نجومه‌نێكی باڵای سیاسی پێكهاته‌كان كه پێش ئه‌وه‌ی بریار بچێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وێ یه‌كلا ده‌كرایه‌وه و دواتر بریاری له‌سه‌ر ده‌درا) كه ئه‌مه نه‌كراوه، ئێستاش مه‌یدانه‌كه بۆ دادگای فیدرالی چۆڵ بووه به‌ئاره‌زووی خۆی بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌دات كه له كوردستانه‌وه وه‌ك ئهولهوت بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كراون، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق له‌دۆخێكی جیاوازدا له‌نێوان یاساكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌ت بهیاكانس كوردستان ده‌درێت ئه‌گه‌ر پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌بێت، سه‌رئه‌نجام به‌هۆی چاوه‌رانی ئه‌وه‌ی دادگا كه‌ی بریار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌دا وای كردووه كه گفتووگۆ هه‌ولێرو به‌غداش سستت ببێت و دادگای فیدرالی ئێستاش شوێنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی گرتوه‌ته‌وه، خالێكی دیكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده له‌به‌غداوه قسه كراوه و لێژنه دروستكراوه بۆ پرسه‌كان و ئه‌نجامیان نه‌بووه، خه‌ریكه ئه‌و بڕوایه لای سه‌ركردایه‌تی كوردستان دروست ده‌بێت كه خۆماندووكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته كات كوشتنه، له‌كاتێكدا پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی پڕۆسەی دیالۆگ و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بن پرسی هه‌ولێرو به‌غدا ناكرێت به‌ته‌واوی بدرێته ده‌ست په‌رله‌مان و له‌وێوه به‌ئاره‌زوی خۆیان بریاری بده‌ن، ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد نه‌چوه‌ته‌وه دانیشتنی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌په‌رله‌مانه‌وه له پێگه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌نگ به هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه ناده‌ن و پشتیوانی ناردنی بودجه له‌به‌غداوه بۆ كوردستان ناكه‌ن، بۆیه له‌م روانگه‌وه وێنه‌ی گه‌وره‌ی عێراق ئه‌وه‌یه كه ناكرێت پرۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته بدرێته ده‌ست قه‌ده‌ری په‌رله‌مان، چونكه هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو فراكسیۆن و ده‌نگه جیاوازه و هاوكیشه‌ی هه‌رێمایه‌تییه ئاسته‌مه بتوانێت له‌په‌رله‌مانه‌وه بریاری دروست بدرێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی فیدرالی كارابكرێت و پێداچونه‌وه به پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی كورد و سوننه دروست بووه، خۆناكرێت به‌رده‌وام لهچاوهرانی ئه‌وه‌بین كه ئه‌وان چۆن بریارمان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.