لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا

لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا

 

 

 

بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپا بۆ سەر باشووری لوبنان، دایکێک و کچە حەوت ساڵانەکەی گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی لوبنانی "NNA"، دایکێک بە ناوی(خەدیجە سەلمان) و کچە حەوت ساڵانەکەی لە هێرشێکی ئاسمانی سوپا لە باشووری لوبنان کوژراون.

هەروەها ئیسرائیل چەند شوێنێكی لە شارۆچکەکانی ئەلخەیام و شان لە لوبنان بۆردومان کرد.

هه ڕوه ها حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕایگەیاند: که هێرشیان کردووەته سەر شارۆچکەکانی ئیفن مێناحیم، شومیرا و ئه فیفیم له ناوچه سنوورییه کانی باکووری ئیسرائیل.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کرایەوە کە لە هێرشەکانی ئاماژەپێکراودا چەکی ئاسایی بەکارهێنراوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: کە ماڵپەڕی ئەلعالەم و مەرجی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top