مـــەكــتـــەبـــی سیاسیی پارتی لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

مـــەكــتـــەبـــی سیاسیی پارتی لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی كۆ بووەوە و لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/2/2024، مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە، مەكتەبی سیاسیی پارتی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی كۆ بووەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بوو، كە لە ڕۆژی چوارشەممە 21/2/2024 دەرچوون."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ئەم بڕیارانە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان و بنەماكانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانن كە لە دەستووری عێراقدا جێگیر كراون."

لەسەر ئەم تەوەرە، مەكتەبی سیاسیی پارتیم جەخت لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەكاتەوە:

1. داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەكان و پشتیوانیكردنیان لە بەشداری و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان.

2. پارتی پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات تاوەكوو لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوور بەردەوام بێت.

3. بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە.

Top