هێزی دەریایی هیندستان: "دەستمان بەسەر گەورەترین باری مادەی هۆشبەردا گرت لە دەریای عەرەبی"

هێزی دەریایی هیندستان:

 

 

 

هێزی دەریایی هیندستان لە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە بڕی ٣.٣ تۆن مادەی هۆشبەری هەڵگرتبوو لە دەریای عەرەبی.

وتەبێژی هێزی دەریایی هیندستان ڕایگەیاند: "ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای عەرەبی بە بەشداری هێزی دەریایی هیندستان و تیمی دژە تیرۆر لە پارێزگای گوجاراتی هیندستان و " نووسینگە " بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر کەشتییەکی گوماناویدا گیراوە کە نزیکەی سێ هەزار و 300 کیلۆ گرام کاڵای قاچاخی هەڵگرتبوو، لەنێویاندا 3 هەزار و 89 کیلۆ گرام حەشیش و 158 کیلۆ میتامفیتامین و 25 کیلۆ گرام مۆرفین".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top