سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان گوتەیەکی پێشکەش کرد له ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان گوتەیەکی پێشکەش کرد له ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی 2ی 2024، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.
لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمریکا و چەندین کەسایه‌تيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکوومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمریكا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمرریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان گوتەیەکی پێشکەش کرد له ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان گوتەیەکی پێشکەش کرد له ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن
Top