وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: تووشی شۆک بووم بەهۆی تەقەکردن لە فەڵەستینییەکان کە چاوەڕێی خواردن بوون

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: تووشی شۆک بووم بەهۆی تەقەکردن لە فەڵەستینییەکان کە چاوەڕێی خواردن بوون

 

ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، تووشی شۆک بووە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون.

بێربۆک نووسیویەتی: خەڵک داوای کەلوپەلی فریاگوزارییان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان کرد و گیانیان لەدەستدا. بە بیستنی ئەم هەواڵە لەسەر غەززە تووشی شۆک بووم.

داوای لە سوپای ئیسرائیل کرد کە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی ئەم هێرشە بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی.

بێربۆک جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی غەززە لە مردن نزیکترن نەک لە ژیان، ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت بەزووترین کات یارمەتی مرۆیی زیاتر بگاتە ناوچەکە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top