کەشتیی بەریتانیا ڕوبیمار لە دەریای سووردا نوقم بوو

کەشتیی بەریتانیا ڕوبیمار لە دەریای سووردا نوقم بوو

 

کەشتی بارهەڵگری ڕوبیمار کە سەر بە بەریتانیا بوو، کە پێشتر لەلایەن حوسییەکانەوە کرایە ئامانج، نوقم بوو.

حکومەتی یەمەن بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند: کە کەشتی بارهەڵگری "روبیمار"ی سەر بە ئینگلتەرا کە پێشتر لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی کرابووە سەر ، ژێرئاوکەوت.

لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: کەشتیی ڕوبیمار ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و بای بەهێزەوە لە دەریادا نوقم بووە.

هەروەها حکومەتی یەمەن هۆشداری داوە سەبارەت بە لێکەوتە ژینگەییەکانی ژێرئاوکەوتنی ئەم کەشتییە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە ١٨ی شوباتدا ڕایگەیاند، کە کەشتیی "روبیمار"ی بەریتانی کە ٤١ هەزار تۆن پێوانەی هەڵگرتبوو، لەلایەن حوسییەکانەوە لە کەنداوی عەدەن کراوەتە ئامانج.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top