ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی داڕمانی کانێکی زێڕ بۆ ١٣ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی داڕمانی کانێکی زێڕ بۆ ١٣ کەس زیادی کرد

 

ژمارەی قوربانیانی داڕمانی کانێکی زێڕی نایاسایی لە لیبێریا کە وڵاتێکی ڕۆژئاوای ئەفریقیایە بۆ ١٣ کەس زیادی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی لیبێریا، ژمارەی ئەو قوربانیانەی لە ٢٥ی ئازاردا بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕی نایاسایی لە پارێزگای » ڕیۆرسس « گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣ کەس زیادیکردووە.

لەسەر بنەمای ئەمەش کۆی گشتی ٢٥ کەس لە کانەکەدا هەبوون و تا ئێستا تەرمی ١٣ کەس لە کانەکە دەرهێنراون و ٤ کەسیش ڕزگارکراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لیبێریا یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، بەڵام دەوڵەمەندە بە کانزای زێڕ و ئەڵماس و ئاسن.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەهۆی داڕمانی كانزایەك لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە نزیکەی ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top