هێزی دەریایی ڕووسیا گۆڕانکاری بەسەرداهات

هێزی دەریایی ڕووسیا گۆڕانکاری بەسەرداهات

 

وەزیری بەرگری ڕووسیا فەرماندەی هێزی دەریایی وڵاتەکەی گۆڕی.

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا لە میانی دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەی لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، كە ئەلێکساندەر مویسیڤ وەک فەرماندەی نوێی هێزی دەریایی وڵاتەکەی دەستنیشانکراوە.

هەروەها فەرماندەی بەلەمەکانی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەشیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

سێرگی شۆیگو، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە گۆڕانکارییەکانی فەرماندەیی هێزی دەریایی ڕووسیا لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ئەم وڵاتە پەسەند کراوە، گوتی: هیوادارم بەرپرسیارێتی خۆتان بەرامبەر فەرماندەی گشتی و وەزارەتی بەرگری و تەواوی وڵات جێبەجێ بکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top