ســــەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق: گرنگە هەڵبژاردن بکرێت
باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق سوپاسی نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەمی، هەردوولاش هاوڕابوون "بۆ نوێکردنەوەی شەرعییەت، گرنگە هەڵبژاردن بکرێت."
پێشنيوەڕۆى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه، 2024/4/16) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕايان گۆڕييهوه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعيه‌ت و پرۆسه‌ى ديموكراسى، گرنگ و پێويسته هه‌ڵبژاردن بكرێت."
له‌مباره‌يه‌وه تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا "سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕى."
هه‌ردوولا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد و به‌ڕێز باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دوايين سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گرنگ زانى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند "بره‌ودان به په‌يوه‌نديى بازرگانيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."