کۆریای باشوور هاووڵاتیانی ئاگادارکردەوە کە گەشتی ئێران نەکەن

کۆریای باشوور هاووڵاتیانی ئاگادارکردەوە کە گەشتی ئێران نەکەن

 

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، کۆریای باشوور هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە گەشت بۆ هەندێک ناوچەی ئێران نەکەن.

به پێی ڕاپۆرتی یۆنهاپ، وه زاره تی دەڕەوەی کۆریای باشوور ئاگادارییەکی لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران بڵاوکردەوە، دوای په ڕەسه ندنی گرژییەکان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وهێرشه ئاسمانییه کانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

لە بەیاننامەی ئەم وەزارەتەدا پێشنیار کراوە کە گەشت نەکەن بۆ هەندێک ناوچەی ئێران بەتایبەتی پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، خوزستان، بوشەهر و هورمزگان.

کۆریای باشوور بە هاووڵاتییەكانی ڕاگەیاند، کە گەشتە پلان بۆ داڕێژراوەکانیان بۆ ئێران هەڵبوەشێننەوە و داوای کرد بچنە وڵاتانی ئەمن.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم وەزارەتە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی ئێران دەکات و ئەگەر پێویست بکات ڕێوشوێنی زیادتر ڕادەگەیەنێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top