ســـەرۆکـــی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی: پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و دەبێ بیپارێزین

ســـەرۆکـــی هەرێمی کوردستان  نێچیرڤان بارزانی: پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و دەبێ بیپارێزین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بن".

راشیگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و دەبێ بیپارێزین".

نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم قسانەی لە دیداری سلێمانی کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەیەکی باوی کوردەواری و سلێمانی بە نموونەوە هێنایەوە و گوتی، "با کای کۆن بە با نەکەین؛ پوختەی قسەی دڵی خەڵکی کوردستان یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە، چونکە بە دووبەرەکی ناوبانگێکی باشمان دەرنەکردووە".

هەروەها باسی لە دۆخی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش کرد. لەبارەی عێراقەوە گوتی، "شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین تاقیکردنەوەیە لەسەر دەوڵەتی نوێی عێراق". گوتیشی، گەلانی عێراق لە 2005ـەوە لەسەر دەستوور رێکەوتوون، کە "هاوبەشیی گونجاوی تێدایە و عێراق بەهێز دەکات... بۆ پێشکەوتنی عێراق پێویستە سیستمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت".

Top