پیشانگای شێوەکاری بۆ مامۆستایانی هونەری پەروەردەی بنەسڵاوە کرایەوە

پیشانگای شێوەکاری بۆ مامۆستایانی هونەری پەروەردەی بنەسڵاوە کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە,٢٣-٤-٢٠٢٤, بەچاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا '' لقمان سعید صدیق '' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی بنەسڵاوە و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان, پێشانگای ساڵانەی مامۆستایانی هونەری و شێوەکاری سنووری پەروەردەی بنەسڵاوە کرایەوە, شایەنی باسە, (٥٥) مامۆستای هونەری و شێوەکاری کە هەریەک بە تابلۆیەک یا زیاتر بەشداری پێشانگاکەیان کردبوو, تابلۆکان هەمەجۆر و کاری دەستی و هونەریانەی جوانی تێدا بەدی دەکرا و بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, دوای سەردانەکەو بەسەر کردنەوەی پێشانگاکە, وەک پشتگیری بۆ مامۆستایانی هونەری و بەردەوام بوونیان لە کردنەوەی ئەم جۆرە پیشانگایانە, دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایانی بەشداربووی پێشانگاکە کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن

Top