ژمارەی ئەو تەرمانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٩٢ کەس

ژمارەی ئەو تەرمانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٩٢ کەس

 

 

 

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی خان یونس لە ناوچەی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی نەخۆشخانەی ناسری غەززە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٩٢ کەس.

یەمین ئەبو سلێمان، بەڕێوەبەری "بەرگریی شارستانی "ی غەززە ،دۆزینەوەی 58 تەرمی نوێی لە 3 گۆڕی بەکۆمەڵ ڕاگەیاند، کە لە نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس دۆزراونەتەوە، دوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەم نەخۆشخانەیە لە 7ی نیساندا، کۆی گشتیی ئەو تەرمانە گەیشتووەتە ٣٩٢ کەس.

سلێمان گوتیشی: بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە هەندێک تەرم ئەشکەنجە دراون و هەندێکیش زیندەبەچاڵ كراون كەهێشتا ناسنامەیان دیاری نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی داگیرکەر ١٦٥ تەرمیان لە کۆمەڵگەی ناسر لەناو کیسی نایلۆن بە قوڵایی ٣ مەتر ناشتووە، بەڵام لاشەیان تێكچووە و ناسنامەیان نەزانراوە

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top