كاوە حەسۆ تیپێكی كچانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ئەستۆ دەگرێت

كاوە حەسۆ تیپێكی كچانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ئەستۆ دەگرێت

كاوە حەسۆ تیپێكی كچانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ئەستۆ دەگرێت
كوردانی تاراوگە بەردەوام چاویان لە سەرە بەهۆی لێهاتوویان لە وەرزشی جۆراوجۆر كاوە حەسۆ گۆڵپارێزی پێشووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر و هەڵبژاردەی سوریا و كوردی رۆژئاوا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی كچانی هۆلەندا مرۆكردوە بۆ ئاستی تەمەن 14 ساڵی و جگە لەوەش بەردەوامە لە مەشقدانەوەی گۆڵپارێزەكانی یانەی ئادۆی پلە دووی هۆڵەندا لەم بارەشەوە كاوە حەسۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا بە فەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی ئادۆ هەیە لە خولی پلەی نایابی یانەكانی هۆلەندا و ڕاهێنەری گۆڵپارێزی ئەو یانەیەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی زیاتری ئەو یانەیەبكەم و تیپەكەش بگەینمە ریزی یانە بەهێزەكانی هۆڵەندا، جگە لەوەش لە ئێستادا بەفەرمی بوویمە ڕاهێنەری گۆڵپارێزەرانی كچانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ تەمەنی 14ساڵی هەر بەردەوام لەگەڵ هەردوو تیپ، بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ ئەوەیە كە هەر پاڵەوانیەتیەكی نێودەوڵەتی هەبێت من بەردەوام دەبم لە كاركردن بۆ ئەوەی بتوانم دەستەیەكی گۆڵپارێزی بەتوانا بۆیان دروست بكەم، هەوڵدەدەم وەكو كوردێك شوێن پەنجەم دیار بێت لە دروست كردنی چەندین گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا، ئەزموونێكی باشم پەیدا كردوە لە دروست كردنی گۆڵپارێز و ئەوەی لە تواناشم دابێت بتوانم خزمەتی وەرزشی بكەم و ناوی كوردستانیش بەرز بكەینەوە.
كارزان كانەبی

Top