كاوە ئیبراهیم خۆی وازی هێناوە

كاوە ئیبراهیم خۆی وازی هێناوە

كاوە ئیبراهیم خۆی وازی هێناوە
هەر چەندە ئەم وەرزە كاوەئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێزی پێشووی یانەی دهۆك بەفەرمی لەگەڵ حەیدەر مەحمود ڕاهێنەری پێشووی یانەی گەرمە لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی دەست بەكارببوو، بەڵام دوای وازهێنانی ڕاهێنەری پێشووی یانەی گەرمە وەكو وەفایەك بۆ ئەم ڕاهێنەرە كاپتن كاوە بەفەرمی دەست لەكاركێشانەوەی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی گەرمە كێشایەوە هەر چەندە یانەكە بەفەرمی داوای گرێبەستی تازەی لێكردبوو، بەڵام كاوە ئیبراهیم ئامادە نەبوو بەردەوام بێت لەگەڵ یانەكەی، لەم بارەشەوە كاوە ئیبراهیم هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی ئاشكرا كردو و بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: من لەسەر داوای كاپتن حەیدەر پەیوەندیم بە یانەی گەرمە كرد وەكو ستافێك پەیوەندیمان بەم یانەیە كرد، بەڵام كارگێڕی یانەكە دەست لەكاركێشانەوەیان بە كاپتن حەیدەر كرد، هەر چەندە ئێمە پەیوەست نەبووین بە كێشەكە بەڵام ئەخلاقیەن ئێمە دەبوایە هەموومان واز بهێنین، من و هومام وازمان هێنا و كاپتن عەلی وەعید وازی نەهێنا و تیپەكەی وەرگرت، بەڵام بە شاهێدی ژمارەیەك لە یاریزانە كوردەكانی یانەكە و كاپتن ڕەوەند و عەلی وەعیدی ڕاهێنەر سەرۆك و جێگر یانەكە داوای گرێبەستێكی تازەیان لەمن كرد لە یانەی گەرمە، بەڵام من ئەخلاقین ئەوەم قبول نەكرد، بەش بەحاڵی خۆشم كەرامەتم پێ لە پارەی گرنگتر بوو، سوپاسی كارگێڕی یانەكە دەكەم بە جوانترین شێوە پێشوازییان لەمن كرد لەوەتەی دەست بەكاربوونم تاوەكو وازهێنانم، جگە لەوەش لە تەواوی مافەكانی خۆم خۆشبووم بۆ ئەوەی بە جوانی لێ دەربهێم. لە بارەی چوونی بۆ یانەی تریش گوتی" تاكو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەك رێكنەكەوتوومە.
كارزان كانەبی

Top