یاسا: سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژ

یاسا: سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژ

ماددە ٤٠٦ ی یاسای سزادانی عێراقی:

ـ سزا دەدرێت بە لەسێدارەدان هەر كەسێك بەئەنقەست بە یەكێـك لەم بارودۆخانەی خوارە كەسێكی دیكەی كوشتبێت:

أ ــ كوشتنی كەسێك بە پلان و ئامادەسازیی پێشوەختە.

ب ــ ئەگەر كەسێكی كوشت بە بەكارهێنانی مادەی(سام) ترسناك ژەهراوی یان تەقەمەنی یان تەقینەوە ڕووی دابێت.

ج ــ ئەگەر كوشتنەكە بەهۆی پاڵنەری پیس یان بە لە بەرامبەر كرێ یان تاوانبار ڕێگەی دڕندانەی لە تاوانەكە بەكار هێنابێت.

د ــ ئەگەر كوژراو لە باوانی بكوژ بێت.

هـ ــ ئەگەر فەرمانبەر یان كەسیكی ڕاسپێردراو بە خزمەتی گشتی لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی یان بەهۆی كارەكەیەوە كوژرابێت.

و ــ ئەگەر تاوانبار مەبەستی بووبێت دوو كەس یان زیاتر بكوژێت بە یەك كردەوە یان دوو كەسی كوشتبێت.

ح ــ ئەگەر كوشتنەكە وەك ڕێخۆشكردن یان كارئاسانی بۆ ئەنجامدانی تاوانێك یان كەتنێك بێت، كە سزاكەی بریتی بێت لە حەبس بەندكردن لە ماوەی ساڵێك كەمتر نەبێت ئەنجامدرابێت، یان بۆ ئەوە ئەنجامدرابیت تاوەكو ئەنجامدەر یان هاوبەشی تاوانەكە بتوانێت ڕا بكات، یان لە سزادان ڕزگاری ببێت .

گ ــ ئەگەر تاوانبار بەهۆی كوشتنی بەئەنقەست بڕیاری بەندكردنی هەتاهەتایی لەسەردرابێت و لەماوەی جێبەجێكردنی سزاكەدا تاوانی كوشتنی ئەنقەستی ئەنجام دابێت، یان دەستی پێ كردبێت.

 

Top