شــــــاندێکى باڵای دەزگاى مین بەشدارى لە کۆبوونەوەى نێودەوڵەتى ساڵانەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى کاروبارى مین NDM لە سویسرا دەکات.

شــــــاندێکى باڵای دەزگاى مین بەشدارى لە کۆبوونەوەى نێودەوڵەتى ساڵانەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى کاروبارى مین NDM لە سویسرا دەکات.

شاندێکى باڵاى دەزگاى گشتى کاروبارى مین لەسەر بانگهێشتی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (UNMAS) و سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ بۆ مینلابردنی مرۆیی (GICHD) بەشداریان لە بیست و حەوتەمین (کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی کاروباری مین بۆ بەڕێوەبەرە نیشتمانییەکان و راوێژکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان)NDM 27 کرد، کە بە شێوەی ساڵانە بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵیش لە ژێر ناوی (پاراستنی ژیان، بنیاتنانی ئاشتی) کۆنفرانسەکە دەستی بەکارەکانی کرد.
لەم بارەیەوە علی عبدالرحمان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین ھەولێت، ئاماژەی بەگرنگی کۆبوونەوەکەدا کە گەورەترین کۆبوونەوەى ساڵانەى نێودەوڵەتییە کە بەڕێوەبەرانى نیشتیمانى و ڕاوێژکارانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى مین تیایدا بەشدارى دەکەن بۆ ئالوگۆڕکردنى بیروڕاو شارەزاییەکان و ئاگاداربوون لە شێوازە نوێیەکانى پرۆسەى پاکسازى مین و هۆشیارکردنەوە لە مەترسى مین و تەقەمەنى.
هەروەها ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکە بۆ کۆکردنەوەى کۆمەڵگەی مەدەنی و وڵاتان و کۆمەڵگەی فراوانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە بۆ گفتوگۆکردنى پرسە هەنوکەییەکانى تایبەت بە کاروبارى مین، بڕیارە شاندى دەزگا کۆمەلێک کۆبوونەوە ئەنجامبدات لەگەڵ نوێنەرى وڵاتانى کۆمەکبەخش و رێکخراوەکانى بوارى کاروبارى مین بەمەبەستى دابینکردنى پاڵپشتى بۆ دەزگاى گشتى کاروبارى مین لە هەرێمی کوردستان.

Top