وەرگەڕانی پاسێكی ئێرانی لە ئەرمینیا ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە

وەرگەڕانی پاسێكی ئێرانی لە ئەرمینیا ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە

 

پاسێکی ئێرانی لە باشووری ئەرمینیا لە ڕێگا دەرچووە و بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان لەدەستدا و نۆكەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕێکخراوی فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەرمینیا ڕایگەیاند: ئەم پاسە کە سەرنشینی ئێرانی هەڵگرتبوو، لە یەریڤانەوە دەگەڕایەوە بۆ ئێران، لە ڕێگای میحوەری گۆریس-قاپان لە ڕێگاکە دەرچوو و کەوتووەتە ناو دۆڵەکەوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە شۆفێری پاسەکە بەهۆی تیژڕەوی كۆتنڕۆڵی خۆی لە دەستداوە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top