سامسۆنگ لە ڕێگەی Galaxy AI ئێستا زمانی عەرەبی بەردەستە

سامسۆنگ لە ڕێگەی Galaxy AI ئێستا زمانی عەرەبی بەردەستە

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای کرد کە زمانی عەرەبی لەسەر هەموو ئەو ئامێرانە بەردەست بووە کە پاڵپشتی زیرەکی دەستکرد دەکەن لە عێراق، بەجۆرێک وەرگێڕانی ڕاستەوخۆش بە زمانی عەرەبی لە 26ی نیسانەوە بەردەست دەبێت.
ژمارەی ئەوانەی بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن لە عێراق زیاتر لە 22 ملیۆن کەسە کە ئێستا دەتوانن سوود لەم نوێکارییە وەربگرن لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ.

هەروەها ئەم نوێکارییە زیادکردنی دوو زمان لە Galaxy لەخۆدەگرێت؛ کە ئەوانیش زمانی ئەندەنوسیا و ڕووسییە، جگە لە سێ زمانی نوێ کە بریتین لە ئینگلیزی ئوسترالی، کانتۆنی و فەرەنسی کەنەدی.
بەم زیادکردنانە ژمارەی ئەو زمانانەی کە ئامێرەکانی سامسۆنگ پشتگیریان دەکەن ئێستا دەگاتە 16 زمان. سامسۆنگ خەریکی فراوانکردنی زیرەکی دەستکردی مۆبایلە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی گالاکسی زیاتر لە ئاستی جیهانیدا بگرێتەوە. هەروەها سامسۆنگ بەنیازە لە کۆتایی ئەمساڵدا چوار زمانی دیکە بناسێنێت کە بریتین لە زمانی ڕۆمانی، تورکی، هۆڵەندی و سویدی، جگە لە زمانە تەقلیدییەکانی چینی و پورتوگالی ئەوروپی.
بەڕێز سانگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، دووپاتیکردەوە کە بە پابەندبوون بە دیدگای سامسۆنگ بۆ بڵاوبوونەوە و دەستڕاگەیشتن بە زیرەکی دەستکرد لە ئامێرە مۆبایلەکاندا بۆ هەمووان؛ بوونی زمانی عەرەبی و زیادبوونی ژمارەی زمانەکان لە Galaxy AI لەم ساڵدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی گالاکسی بتوانن سنوورە زمانەوانییەکان بە بێهاوتا تێپەڕێنن. و ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانمان و ئەزموونە باڵاکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر مۆبایلەکان، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی ئامرازە پێویستەکان بۆ ژمارەیەکی زیاتری بەکارهێنەران بۆ ئازادکردنی توانا بێسنوورەکانیان".
وردەکاری تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI
وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate؛ ئەم خزمەتگوزارییە ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگێڕانی دەنگ و دەق بە شێوەیەکی نەرم و دوولایەنە لە کاتی گفتوگۆی تەلەفۆنیدا، ئەرکەکانی وەک تۆمارکردن لە کاتی گەشتەکاندا یان گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە زمانی زگماکی خۆیان ئاسان دەکات.
وەرگێڕانی دەستبەجێ Interpreter; ئەم تایبەتمەندییە وەرگێڕانی خێرای گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان چالاک دەکات لە ڕێگەی شاشەی دابەشکراوەوە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان، و ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ بینین و خوێندنەوەی وەرگێڕانی دەقی یەکتر.
یارمەتیدانی چات Chat Assist ؛ ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی باشکردنی تۆنەکانی گفتوگۆ دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی پەیوەندیکردنی مەبەستدا بگونجێت، وەک پەیامێکی میهرەبان بۆ هاوکارێک یان دەستەواژەیەکی کورت و گرنگ بۆ پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
یارمەتیدانی تێبینی Note Assist؛ ئەم کاراییە تایبەتمەندی پوختەی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد هەیە، لەگەڵ توانای دروستکردنی قاڵب کە تێبینییەکان بە فۆرماتەکانی پێشوەختە دانراو سادە دەکەنەوە، هەروەها دروستکردنی بەرگ، کە بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە.
یارمەتیدانی لەبەرگرتنەوە Transcript Assist؛ ئەم تایبەتمەندییە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای گۆڕینی قسە بۆ دەق بەکاردەهێنێت بۆ لەبەرگرتنەوە و کورتکردنەوە و وەرگێڕانی تۆمارەکان.
یارمەتی گەڕان Browsing Assist ؛ ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی کەسەکان دەدات کە خێراتر نوێترین زانیاریان لابێت بە دروستکردنی پوختەیەکی گشتگیر لە بابەتەکانی هەواڵ یان لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت.

بەکارهێنەران دەتوانن وردە وردە زمانی عەرەبی و پاکێجی زمان و زاراوە نوێیەکان کە لە وەشانی نوێی Galaxy AI پشتگیری دەکرێن لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی بەرنامەکەوە دابەزێنن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Galaxy AI، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: ژووری هەواڵی سامسۆنگ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی Samsungmobilepress.com، یان Samsung.com.

Top