کارمەندێکی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن سزا درا

کارمەندێکی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن سزا درا

 

کارمەندێکی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

جرە سێباستیان دالکە تەمەن 32 ساڵ کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە تەنها چەند مانگێک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کاری کردووە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا سزای 21 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

لە ماوەی چەند هەفتەی کارکردنی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دالکە بەڵگەنامەی زۆر نهێنی چاپ دەکرد و دوای ئەوەی ڕۆیشت، پێشنیاری فرۆشتنی بە بڕی ٨٥ هەزار دۆلار بۆ کەسێک کرد کە پێیوابوو بریکاری ڕووسیایە، بەڵام ئەو کەسەی لەبەردەمیدا بوو لە ڕاستیدا کەسێک بوو بریکاری نهێنی FBI.

تۆمەتبارەکە خەڵکی ویلایەتی کۆلۆرادۆیە و لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە دادگای ناوچەی ئەمریکا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە شەش تۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی زانیاری نهێنی بەرگری نیشتمانی بۆ بریکارێکی حکومەتی بیانی.

مێریک گارلەند، داواکاری گشتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم حوکمە دەریدەخات ئەوانەی هەوڵی خیانەت لە وڵاتەکەمان دەدەن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەسەر تاوانەکانیان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top