چوار پۆلیسی ئەمریکی لە ڕاوەدوونانی تۆمەتبارەکاندا کوژران

چوار پۆلیسی ئەمریکی لە ڕاوەدوونانی تۆمەتبارەکاندا کوژران

 

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی کارۆلینای باکوور ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەزگیركردنی هەڵاتووێکدا لە ماڵێکدا لە شارلۆت لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، چوار ئەفسەری جێبەجێکردنی یاسا تەقەیان لێکرا و کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی بەشی پۆلیسی شارلۆت-مکلنبۆرگ، ئەو هەڵاتووەی کە تەقەی لە ئەفسەرەکان کردووە کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونەکە، خۆی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە. دوای شەڕەکە دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، سەرۆک بایدن لە ڕووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و لەگەڵ ڕۆی کوپەر، پارێزگاری ویلایەتی کارۆلینای باکوور قسەی کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سێ لەو ئەفسەرانەی پۆلیس کە لە ڕووداوەکەدا کوژراون، مارشاڵی ئەمریکی بوون. ئەفسەرانی هێزی ئەرکی مارشالەکانی ئەمریکا کە کوژران هەوڵیان دەدا تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی ئاگرین دەستگیر بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەشی پۆلیسی شارلۆت، ئەم ڕووداوە یەکێک بووە لە خراپترین ڕووداوەکان بۆ پۆلیس لە تەواوی ئەمریکا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top