لەهێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر شاری ئۆدێسا پێنج کەس کوژراون

لەهێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر شاری ئۆدێسا پێنج کەس کوژراون

 

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆدێسا لە ئۆکرانیا لە 30ی نیساندا، پێنج کەس کوژران و ٢٩ کەسیش برینداربوون.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەکەیان كۆنتڕۆڵ کرد کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا لە باڵەخانەیەکی پەروەردەدا ڕوویدا.

لە ئەنجامی چالاکییە بەردەوامەکان، تیمەکان ئەو ئاگرە گەورەیەیان کوژاندەوە کە لە ژێر ژێرزەمینەکەی ئەم بینا چوار نهۆمییەدا ڕوویدا کە ڕووبەرەکەی ٦٠٠ مەتر چوارگۆشە بوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top