بەهۆی بارانبارین ولافاو لە بەرازیل ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارین ولافاو لە بەرازیل ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

 

لە ئەنجامی باران بارین و لافاوێکی زۆر لە بەرازیل، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ماوەیەکە بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی ڕیۆ گراندی باشووری بەرازیل بەردەوامە و لە ئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش بێسەروشوێنن.

چالاکی ڕزگارکردن و فریاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان.

تاوەکو ئێستا هەزار و 400 کەس بەهۆی ئەوەی ماڵەکانیان ژێرئاوکەوتووە، ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

لوئیز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل فەرمانیدا هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچانەی کە لافاویان لێکەوتووەتەوە ڕەوانە بکرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top