گردبوونەوەی ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ شەرمەزارکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە ئێران

گردبوونەوەی ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ شەرمەزارکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە ئێران

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 4ی ئایاری ٢٠٢٤ کۆمەڵێک خەڵکی ئێران لە شارەکانی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و یۆتۆبۆری سوید دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

بەشداربووانی ئەم گردبوونەوەیە ڕێزیان لە یادی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ژن- ژیان- ئازادی گرت و دژایەتی خۆیان بۆ دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ "تۆماج ساڵحی" ڕاگەیاند.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی حوکمی لەسێدارەدان بۆ تۆماج ساڵحی، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران لەدژی ئەم حوکمەی لێکەوتەوە.

شایانی باسە بەشداربووانی ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانە دروشمی "ژن_ژیان_ئازادی"یان وتەوە لە کاتێکدا وێنەی "نیکا شاکرمی" و تۆماج ساڵحی" و ئەوانی دیکەی مەحکوم بە ئێعدامیان بەدەستەوە بوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top