شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی کێشا بە بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سپی لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی کێشا بە بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سپی لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگای نهێنی ئەمریکا، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی بە بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سپیدا کێشاوە، گیانی لەدەستداوە.

دەزگای نهێنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتۆن ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەربەستە ئەمنییەکانی گۆڕەپانی کۆشکی سپیدا کێشاوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، له ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکه گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو شۆفێرەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە دیارینەکراوە و هیچ مەترسییەک بۆ سەر کۆشکی سپی دەستنیشان نەکراوە بەگوێرەی ئەو پرۆتۆکۆڵە ئەمنیانەی کە جێبەجێکراون.

ئەم ڕووداوە بە "تەنها ڕووداوی هاتووچۆ" ناودەبرێت و ئاماژە بەوە دەکرێت، کە لێکۆڵینەوە لەلایەن بەشی پۆلیسەوە ئەنجام دەدرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top