یەكەم مۆبایلی گەڕۆك و زیرەك

یەكەم مۆبایلی  گەڕۆك و زیرەك

لە ساڵی ١٩٩٢ یەكەم مۆبایلی زیرەك بڵاو كرایەوە، ئەم مۆبایلە كۆمپانیای میتسوبیشی ژاپۆنی بەرهەمی هێنا بوو لەژێر ناوی (IBM Simon) كە نرخەكەیشی ٨٩٩ دۆلار بوو، هەروەها شاشەیەكی لەمسی LCD بە قەبارەی ٤.٥ ئینجی هەبوو، تەلەفۆنەكە پێش سەردەمی خۆی بوو، بەو پێیەی دەیتوانی ئیمەیڵ و فاكس بنێرێت و وەربگرێت، هەرچەندە زاراوەی (سمارتفۆن) تا ساڵی 1995 نەهاتە ئاراوە، بەڵام ئەم مۆبایلە وەك یەكەم مۆبایلی زیرەكی ڕاستەقینە دەناسرێتەوە، كۆمپانیاكە ٥٠ هەزار مۆبایلی لەم جۆرەی فرۆشتووە.

Top