ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٣٤ هەزار و ٧٣٥ کەس

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٣٤ هەزار و ٧٣٥ کەس

 

ئیسرائیل ماوەی ٢١٣ ڕۆژە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوام بووە و لەم ماوەیەدا ٣٤ هەزار و ٧٣٥ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ فەلەستینیی دیکە کوژراون و ٩٠ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ژمارەی قوربانییان بۆ ٣٤ هەزار و ٧٣٥ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارانیش بۆ ٧٨ هەزار و ١٠٨ کەس زیادی کردووە.

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە بوونی تەرمەکان لە ژێر داروپەردوو و لە کەناری ڕێگاکەدا ڕوون کرایەوە کە تیمە پزیشکییەکان و بەرپرسانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە تەرمەکان بەهۆی ڕێگریی هێزەکانی ئیسرائیلەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top