هەنگاوەكانی پەیوەست بە پاككردنەوەی قەنەفە و ناوماڵ بەبێ ئاو

هەنگاوەكانی پەیوەست بە  پاككردنەوەی قەنەفە و ناوماڵ بەبێ ئاو

 

بەكارهێنانی ڤاكیوم: هەنگاوی یەكەم بەكارهێنانی ئامێری ڤاكیوم كلینەرە، بەهۆی ڕۆڵی كاریگەر و بەهێزی ئەو ئامێرەی باس كراوە، هاوكارە لە ڕزگاربوون لە بڕێكی زۆر لە پیسی و پاشماوە و خاك و خۆڵ.

 پاودەری سۆدەی نان: لە زۆربەی حاڵەتەكاندا دەتوانرێت پاودەری سۆدەی نان لەسەر قەنەفەكان بپرژێندرێت، فڵچەیەك كە تاڵەكانی ڕەق بێت، بۆ شوێنە پیسەكان بەكار دەهێنرێت، پێویستە نزیكەی نیو كاتژمێر چاوەڕێ بكەیت، دواتر شوێنەواری پیسییەكان لاببەیت.

 سركەی سپی: دەكرێت سركەی سپی بۆ پاككردنەوەی قەنەفەی قوماش بەكار بهێنرێت، بە شێوەیەك كە خاولییەكی نەرم بە سركە تەڕ بكرێت و دەست بە پرۆسەی پاككردنەوە بكرێت، ئەمەش كاریگەرییەكی باشی دەبێت.

گیراوەی كاریگەر بۆ پاككردنەوە: گیراوەیەك لە سركە و سۆدەی نان و ئاوی لیمۆ، بخەرە ناو شووشەیەكی سپرا و سەری قەپات بكە و بە باشی بیهەژێنە، پێش ئەوەی پاشماوەكە بسڕیتەوە بۆ ماوەی یەك بۆ دوو كاتژمێر چاوەڕێ بكە، دواتر تێكەڵەكە بپرژێنە سەر ئەو پەڵە قاوەییانەی كە لەسەر قوماشی قەنەفەكە دروست بوون.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top