رێگەكانی پۆڵیشكردنی زێڕوزیو لە ماڵەوە بە تێچووی كەم

رێگەكانی پۆڵیشكردنی زێڕوزیو لە ماڵەوە بە تێچووی كەم

 

 زێڕ كانزایەكی بەنرخ و نەرمە، بۆیە ئەو كەرەستانەی لە زێڕ دروست دەكرێن پێویستیان بە شێوازی پاككردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی تێك نەچن، پێویستە ساڵانە تەنیا جارێك یان دووجار زێڕ پۆڵیش بكەیت، ئەگەرنا پۆڵیشی زۆر دەتوانێت زیانی پێ بگەیەنێت، وەك:

ئاوی گەرم (نەك كوڵاو) بكەرە ناو قاپێكەوە كە لەگەڵ قەبارەی پارچە زێڕە پیسەكەدا بگونجێت، چەند دڵۆپێك مادەی پاككەرەوەی شۆردنی تێبكە، پارچە زێڕینەكە لە ئاودا بۆ ماوەی نێوان ١٠ بۆ ١٥ خولەك نقووم بكە، فڵچەی ددان یان هەر فڵچەیەكی نەرم بەكار بهێنە بۆ ئەوەی بە نەرمی كەرەستەكە بشۆیت و هەر پیسییەكی سەخت لاببەیت، دواتر پارچەكە لەژێر ئاوی شلەتێندا بشۆ و بە خاولییەكی پاك و خاوێن بە نەرمی وشكی بكەرەوە.

 

 

Top