کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی F-16ی هێزی ئاسمانی سەنگافورە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی F-16ی هێزی ئاسمانی سەنگافورە

 

فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ١٦ی هێزی ئاسمانی سەنگافورە کەوتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری سەنگافورە ڕایگەیاند: کە فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ١٦ی هێزی ئاسمانی سەنگافورە لە کاتژمێر ١٢:٣٥ خولەکی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ لە بنکەی ئاسمانی تەنگاە کەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە لە کاتی هەڵسانیدا تووشی کێشە بوو و فڕۆکەوانەکە دەرچووە. فڕۆکەوانەکە تەندروستە و توانای ڕۆیشتنی هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

هۆکاری ئەم ڕووداوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە فڕۆکەی جەنگی F16 لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە و زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا ئەم فڕۆکە جەنگییەیان هەیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top