لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفع؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفع؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفع لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٥ فەلەستینی کوژران و ١٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە میانی هێرشەکانی سەر شاری ڕەفعە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، کە نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە لە ترسی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل پەنایان بۆ ئەم شارە بردووە، ٣٥ کەس کوژران و ١٢٩ کەسی دیکەش برینداربوون،

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی کوێت لە ڕەفع، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٥ تەرم و ١٢٩ بریندار بۆ ئەم نەخۆشخانەیە گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  زۆربەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵە مەدەنییەکان گیانیان لەدەستداوە منداڵ و ژن بوون و زۆربەی جەستەیان پارچە پارچە بوون.

سوپای ئیسرائیل بەیانی دوێنێ هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ناوچەی ڕەفع دەستپێکرد و ڕایگەیاند: کە هێرشی کردووەتە سەر دەروازەی سنووری ڕەفع کە کەرتی غەززە بە میسرەوە دەبەستێتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top