جانتای ڕاستەقینەی شێوە كارتۆن
May 10, 2024
رەنگا و ڕەنگ
جانتاكان هەمیشە شێوەیەكی سەیر و بەرچاویان هەن، هەندێكیان لە پێست و نایلۆن و قایش و لاستیك دروست دەكرێن، بەڵام ئەم جانتایانە وەك ئەوەی كارتۆن بن، فیلم كارتۆن نین، بە فۆتۆشۆپیش دانەنراون، بەڵكوو جانتای ڕاستەقینەن و لەلایەن (چای سوو) و (ڕیكا لین)ی دیزاینەری تایوانییەوە بەرهەم هێنراون و براندێكیشیان بۆ ئەو مەبەستە دامەزراندووە بە ناوی «Jump From Paper».