پاراستنی تەندروستی پاش 50 ساڵی تەمەن

پاراستنی تەندروستی پاش 50 ساڵی تەمەن

 لەگەڵ بەتەمەناچووندا، ڕیسكی تووشبوون بە نەخۆشییە دریژخایەنەكان زیاد دەبێت، وەكو نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، هەروەها هەوكردنی جومگەكان، بەڵام بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێكی ژیانی تەندروست دەتوانیت تا ڕادەیەكی باش تەندروستییانە ژیان بەسەر بەریت، كە بریتین لە: 

• پابەندبوون بە خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ، كە هاندەر بێت بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، بۆنموونە بڕێكی باشی پرۆتین وەكو گۆشتی پەلەوەر، ماسی، هێلكە، نیسك و پاقلەمەنییەكان، كاكڵ و تۆوەكان بۆ پاراستنی بارستایی ماسوولكەكان، لەگەڵ بڕێكی باشی كالسیۆم كە لە شیر و ماست و سەوزە گەڵا تاریكەكان و گەلێك خۆراكی دیكەدا هەیە، ئینجا میوەی جۆراوجۆر، بەتایبەتی ئاڤۆكادۆ، هەروەها خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین B12 وەكو شیری باوی یان پاقلەی سۆیا، پاشان ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو.

• ساڵانە بەسەركردنەوەی تەندروستی و ئەنجامدانی چەند پشكنینێكی تاقیگە لە لایەن دكتۆرەوە.

• گرنگیدان بە نووستن كە شەوانە لە حەوت كاتژمێر كەمتر نەبێت.

• ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی سووك یان مامناوەند كە هەفتانە لە 150 خولەك كەمتر نەبێت یان ڕۆژانە بۆ ماوەی 22-30 خولەك.

• سووككردنی سترێس، چونكە سترێس هاندەرە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك، قەڵەوی، نەخۆشیی شەكرە.

• دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، هەروەها وەرگرتنی چەند جۆرێكی ڤاكسین بەتایبەتی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا و كۆڤید-19.

• كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.

 

 

Top