پارتی خاوەنی بریاری ئەوڵ و ئاخیرە لە هەرێمی کوردستان .

پارتی خاوەنی بریاری ئەوڵ و ئاخیرە لە هەرێمی کوردستان .


‎پارتی گۆتی دەبێت یەکێتی لەتیف رەشید بکاتە سەرۆک کۆماری عێراق نەک بەرهەم سالح هەر چەندە یەکێتی لە سەر ئەو پرسە
زۆر پێداگری و بەربەرەکانێ کرد ، بەلام لە کۆتایدا قسەی پارتی بوو ئێستا لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراقە .

‎پارتی گۆتی خۆدی دادگای فیدراڵی و بریارەکانی نادەستوری و نایاسایین و بریارەکانی تەواو سیاسین ، بۆیە پارتی حاکمی خۆی لەو دادگایە کێشایەوە سنوری بۆ کار و بریارەکانی ئەو دادگایە دانا ، ئێستا ئەو دادگایە لەو پرسانەی تایبەتن بە کورد لە بەرژەوەندی کورد بریار دەدات یا خۆد خۆی لێ دەدزێتەوە و
دوای دەخات .

‎پارتی گۆتی مووچەی مانگی دوو و سێ پێش جەژن دابەش دەکەین ، دواتر نەیارەکانی گۆتیان خۆزگە بتوانیبا مووچەیەک بەم خەڵکە بدات با دوو مووچە دابەش نەکات ، کەچی لە
ئاخیری دوو مووچەی دابەشکرد .

‎پارتی گۆتی هەژماری من بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست دەکەین ، پێوویستە عێراق دانی پێدا بنێت و رازی بێت بەم سیستەمە بانکییە ، کەچی دیسان نەیارەکانی پارتی گۆتیان پارتی ناتوانێت عێراق رازی بکات کە هەژماری من پەسەند بکات ، تەنانەت گۆتیان گەر حکۆمەتی هەرێم ئەم سیستەمە بانکییە بۆ مووچە خۆرانی بکات حکۆمەتی عێراق یەک دینار بۆ هەرێم نانێرێ ، بەلام ئێستا وا خەریکە عێراق دانی پێدا دەنێت و ژمارەیەکی زۆر لە مووچە خۆران ئێستا بە هەژماری من مووچە
وەردەگرن .

‎پارتی دەلێت کێشە نییە پارێزگاری کەرکوک لە پشکی یەکێتی بێت ، بەلام دەبێت بە دڵی ئێمە بێت ، کەچی یەکێتی دەلێت دەبێت لە ئێمە بێت ، بە دڵی ئێمە بێت ، بۆیە یەکێتی هەتا
ئێستاش نەیتوانیوە ئەو پۆستە بە بێ ئوکێی پارتی پربکاتەوە .

پارتی گۆتی هەرێمی کوردستان بە پێکەوە ژیان و زامنکردنی مافی گشت پێکهاتەکان ناسراوە ، بۆیە پێوویستە کورسی پێکهاتەکان بگەرێتەوە سرۆشتی پێکەوە ژیان لە هەرێمی کوردستان تێک نەدرێت ، لە بەرامبەر ئەمەدا دادگای فیدراڵی لەم دوایانەدا کەیسی تایبەت بە کورسی پێکهاتەکان دواخست تاوەکۆ دووبارە گفتۆگۆ لە سەری بکرێت ، چۆنکە پارتی پێداگری دەکات کلتوری پێکەوە ژیان لە هەرێمی کوردستان دەبێت پارێزراو بێت و مافی گشت پێکهاتەکان بەرجەستەکراو بێت ، بۆیەش دادگای فیدراڵی ناتوانێت بریاری کۆتایی لەو پرسە بدات .

پارتی گۆتی هەڵبژاردن لە مانگی شەشی ئەم ساڵ ناکرێت ، ئێستا ئەگەر بە قسەی نەیارەکانی پارتی بێت دەبوو ئەمرۆ چوارەم رۆژی گەرم و گوری بانگەشەی هەڵبژاردن بێت لە هەرێمی کوردستان ، کەچی لە کۆتایدا بە بێ پارتی هەڵبژاردن نەکرا و دواخرا .

پارتی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی هەمیشە سرۆشتی وا بووە لە هەموو بارەدۆخەکاندا لە سەرەتا دەرفەت بە نەیار و دۆژمنەکانی دەدات تاوەکۆ بە تەواوەتی لە نیاز و مەرامە قیزەونەکانیان تێبگات و بزانێت بەردەوام بە کر و بێدەنگی سەیری دەکات تا ئەو رادەیەی نەیار و دۆژمنەکانی هەست بە سەرکەوتنی خۆیان و دورانی پارتی دەکەن ، دواتر لە ناکاو پارتی بە رستەیەکی چەند وشەیی یان بە جۆلەیەک تەواوی بارەدۆخەکە بە لای خۆیدا رادەکێشێت ، ستۆپ بە هەرچی پلان و بەرنامەی نەیار و دۆژمنەکانی خۆی دەکات ، لە کۆتایدا نەیار و دۆژمنەکانی دەلێن وامان زانی رادیۆیە .

ئێدی نەیار و دۆژمنەکانی پارتی با خۆیان لەگەڵ ئەوە رابێنن کە پارتی قسەی کرد و بریاریدا لە سەر بابەت و مەسەلەیەک با ئەوان خۆیان زۆر ماندوو نەکەن و رکابەری و ململانێ لەگەڵ پارتی نەکەن لە بەر ئەوەی قۆچانی لەگەڵ کەڤرە ، بۆ ئەمەش رابردوو سەڵماندویەتی پارتی خاوەنی بریاری ئەوڵ و ئاخیرە لە گشت بابەت و پرسێک لە هەرێمی کوردستان .

Top