ئاكرێیەكان باشترینەكانی كوردستان بوون

ئاكرێیەكان باشترینەكانی كوردستان بوون

ئاكرێیەكان باشترینەكانی كوردستان بوون
یانەی وەرزشیی ئاكرێ ئەم وەرزە توانی ببێتە ئەسپە ڕەشەكەی خولەكە، یانەكە جیاواز لە تیپەكانی تری كوردستان ئامانجی گەورەی هەبوو لو خولی نایابی یانەكانی كوردستان، ئاكرێییەكان بە شایستەیی توانیان نازناوی ئەم وەرزەی خولی كوردستان بەدەست بهێنن، هەر چەندە یانەكە توانی لە جامی كوردستانیش بگاتە یاری كۆتایی، بەڵام نەیتوانی ئامانجی دووەمیش بپێكێ‌، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لیژنەی باشترینەكان ساڵانە لە رێگەی دەنگدانی ڕاهێنەران و كاپتنی یانەكان و دەزگا ڕاگەیاندنەكان باشترینەكانی كۆتایی وەرز خولەكە دەست نیشان دەكات، بۆ ئەمساڵیش وەرزی 2023/2024باشترینەكانیان دیاری كرد، یانەی ئاكرێ توانی باشترین ڕاهێنەر و یاریزان و گۆڵپارێز بەدەست بهێنێ، هەژار سابڕ ڕاهێنەری لاوی یانەكە توانی بۆ ئەمساڵ ببَتە باشترین ڕاهێنەر لە خولی نایابی كوردستان دوای بەدەست هێنانی 47 دەنگ لە كۆی 49 دەنگ، هەروەها ئەركان مەنسوڕ توانی بەبەدەستهێنانی 29دەنگ بووە باشترین یاریزانی خولەكە و هەریەك لە یاریزانان دانا كامەران لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە 10دەنگ و یادگار یبراهیم لە یانەی سەید سادق 5دەنگ و بیلال ساڵح لە یانەی برایەتی بە 2 دەنگ، بۆ باشترین گۆڵپارێزیش عەباس یابڕ لە یانەی ئاكرێ بە بەدەستهێنانی 24دەنگ بووە باشترین گۆڵپارێزی خولەكە و دلێرحاتم بە 17دەنگ لە یانەی هەندرێن وهۆگر عەلی لە یانەی زاخۆ بە 3دەنگ و هەڤاڵ بەهادین 3دەنگ لە یانەی سەید سادق، یانەی ئاكرێ یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكە بووە و نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستانیشی بەدەست هێنا.
كارزان كانەبی

Top