ئـــــەمـــــڕۆ رۆژێـــکــــی مێژوویی و پیرۆزە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا

ئـــــەمـــــڕۆ رۆژێـــکــــی مێژوویی و پیرۆزە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕابەر و سەرۆکی هێژامان «مەسعود بارزانی» چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کرد لەپێناو بەرگریکردن لە کەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی گەلەکەمان؛ هەر لەو ڕۆژەوە تاکو ئەمڕۆ بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشاندا لە هەردوو قۆناغی چەکداری و شارستانیدا پێشمەرگە ئاسا گەورەترین ڕۆلی بینیوە.

لە چەندین وێستگەی خەباتی سەرۆک بارزانیدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە «هێز» یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەتوانێت گەلێکی ستەمدیدە و بەشخورا لە قۆناغێکی سەخت و دژوارەوە بگەینێتە قۆناغی ئارامی.

ئەگەر ئێمە لە ڕوانگەی قوتابخانەی ڕیالیزمەوەش سەیری مێژووی سیاسی گەلەکەمان بکەین، ڕۆلی ئەم ڕابەرە مەزنە دیار و بەرچاوە، کە لەنێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا بوونی سەرۆک بارزانی پێویستیەکی حاشا هەڵنەگربووە، چونکە لە هەر وێستگەیەکدا جەنابیان ڕۆلی سەرکردایەتی بینی بێت لە قۆناغی پێشمەرگایەتیدا سەرکەوتنی گەورەی بەدستهێناوە و شکستی بە هەموو ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی داوە کە دوژمنە سەرسەختەکانی گەلی کوردستان لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیان دەکرد؛

نمونە گەلێکیش هەن لەوانە: شەڕی خواکورک بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی گەورەترین سەرکەوتنی تومار کرد، مەرام و ئامانجی گڵاوی ڕژێمی بەعسی گۆربەگۆر لە گۆرنا و، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هاوکێشەی سیاسی بگۆڕێت لەو ئان و ساتەدا لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا بشکێتەوە.

وێستگەی تر داستانی کۆڕێ بووە، کە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، لە کاتێکدا بوو کە لەشکری بەعس بە چەک و تەقەمەنیەکی زۆرەوە پەلاماری کوردستانیان دا، بەڵام سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ڕووبەڕووی ئەم لەشکرە زەبەلاحە بوونەوە شکستێکی گەورەیان بە دوژمن هێناو و زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و مادی و مەعنەویشیان پێگەیاند، ئەمەش خۆی لە خۆیدا وانەیەکی تر بوو و پەیامێکی ڕوون بوو، بۆ دوژمن کە چیتر بیر لە داگیرکردنی کوردستان نەکەنەوە.

هەروەها نمونەی شەڕی داعشمان نابێت لەبیر بچێت وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی مەترسیدار، کاتێک پەلاماری کوردستانیان دا سەرۆک بارزانی پێشمەرگە ئاسا سەرکردایەتی کردنی شەڕی دژی داعشی لە ئەستو گرت و، بەڕێزیان هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان لە سەنگەری بەرگریکردندا ئامادەیی هەبوو، واتە هەم سەرۆک و هەم پێشمەرگە بوو لە یەک کاتدا، ئەم تایبەتمەندیەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە هیچ سەرۆکێکی وڵاتانی جیهاندا بەرچاو ناکەوێت!؛

ئەنجامی شەڕەکەش لە کۆتایدا گەیاندنی زیانێکی زۆری گیانی و مادی و مەعنەویی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەوت و، سەرکەوتنی کوردی لێکەوتەوە و، دوژمنیش تۆشی هەڵهاتن و شکستێکی گەورە هات و، هەرێمی کوردستان لە هەڕەشە و مەترسیەکانی داعش پارێزرا، بۆیە هەرێمی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد لە دەستێکی ئەمیندایە.

بەرزو پیرۆز بێت ئەم ڕۆژە شکۆدارە، ڕۆژی پێشمەرگایەتی ڕابەرمان سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگاریکردن لە کەرامەت و ئیرادەی سیاسی گەلی کوردستان.

Top