شین و سێبەرەكانی لە دیكۆری ناوماڵدا

شین و سێبەرەكانی لە دیكۆری ناوماڵدا

دیزاینەرانی ناوماڵ ڕەنگی شین و سێبەرە جۆراوجۆرەكانی بە شێوەیەكی زۆر لە كارەكانیاندا بەكار دەهێنن، چونكە هەستێكی ئارامی و ئاسوودەیی دەبەخشێت، بەتایبەتی سێبەرە تۆخەكانی شین لە چوار وەرزەكەدا بەكار دەهێنرێت.

ڕەنگی شین وەك پشوو وەرگرتن لە هەماهەنگیی دیكۆری ژووری نووستندا بەكار دێت، جا چ بە بۆیاخكردنی یەكێك لە دیوارەكان، سیسەم و جێگەی نووستن، یان پارچە دیكۆرەكان بێت، بۆ ئارامیی دەروون بەكار دێت.

بەگشتی شین لەگەڵ زۆرێك لە ڕەنگەكاندا بە باشی دەگونجێت، بەتایبەتی سپی، سەوز، زێڕین و زەرد، هەروەها گونجاوە لەگەڵ ڕەنگی ئەو بالیفانەی كە لەسەر قەنەفەی ڕەنگی بێلایەن دانراون، بۆیە هیچ بەربەستێك نییە لە بۆیاخكردنی یەكێك لە دیوارەكانی ژوورێدا بە ڕەنگی شین، لە هەمان كاتدا گونجاوە بۆ هاوبەشی لەگەڵ سپی (یان یەكێك لە سێبەرەكانی قاوەیی) هەروەها دەكرێت سپی لەگەڵ شینی فەیروزەیی لە هۆڵی پێشوازی و ژووری میوان تێكەڵ بكەیت.

 لە دیكۆری حەمامدا، ڕەنگە سووكەكان گونجاون، دیكۆری ژووری نانخواردنیش كە ڕەنگی فەیروزەیی لەسەر قوماشی كورسییەكان و كەلوپەلی سەر مێز دەردەكەوێت، دەدرەوشێتەوە.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top