سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند، کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند، کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.

 

ئێرلەندا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

 

سیمۆن هاریس، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا، مایکل مارتن جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دەرەوە و بەرگری و ئیمۆن ڕایان، وەزیری گواستنەوەی ئێرلەندا لە شاری دبلن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

لە سەرەتای قسەکانیدا لەم دیدارەدا سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین، هاریس گوتی: ئەمڕۆ ئێمەی ئێرلەندا، نەرویج و ئیسپانیا ڕادەگەیەنین کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێین.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا هەریەک لە ئێمە ڕێوشوێنی نیشتمانی پێویست دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

هاریس گوتی: دڵنیام وڵاتانی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوودا لەگەڵمان دەبن بۆ گرتنەبەری ئەم هەنگاوە گرنگە، گوتیشی پێش ڕاگەیاندنی ئەمڕۆ لەگەڵ هەندێک لە سەرکردە و هاوتاکانی کۆبووەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top